رۆیتەرز: سێ تەقینەوەی خۆکوژیی رووسیایان کردە ئامانج

"لە ناوچەیەکی نزیکی وڵاتی جۆرجیا روویاندا"

K24-هەولێر

ئاژانسی هەواڵنێری رۆیتەرز رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە سێ تەقینەوەی خۆکوژیی ناوچەی ستافرۆبۆڵ لە باشووری رووسیا کردە ئامانج، ناوچەکەش کەوتووەتە نزیکی سنووری نێوان رووسیا و جۆرجیا

هاوکات ئاژانسی هەواڵنێری ئینتەرفاکسی رووسیا رایگەیاند: "سێ تەقینەوە ئەمڕۆ دووشەممە ناوچەیەکی ستافرۆبۆڵیان لە رووسیا کردە ئامانج".

ئاژانسەکە گوتیشی: "سێ خۆکوژ تەقینەوەکانیان لە ناوچەی ستافرۆبۆڵ لە باشووری رۆژئاوای رووسیا ئەنجامداوە و تەقینەوەکان تەنیا کوژرانی خۆکوژەکانیان لێکەوتەوە".

بەپێی دەزگاکانی راگەیاندن بەهۆی تەقینەوەکانەوە بریندار هەن.

ئا: ئا ، ف