خوان مۆناکۆ به یهك نازناو، 42 خانه ههڵكشا
خوان مۆناکۆ، تێنسزانی ئارجێننتینایی دووەمین ناسناوی لە پاڵەوانییەتی هیوستن بەدەستهێنا و لە یاریی کۆتایی لە جاک سۆکی بردەوە.
خوان مۆناکۆی تێنسزانی ٣٢ ساڵان پێشتر لە ساڵی ٢٠١٢ ببووە پاڵەوانی ئەم پاڵەوانیەتییە و ئەمجارەیان دووبارە توانی ناسناوەکە بەرز بکاتەوە، کە بە دوو سێت بەرامبەر سێتێک لە جاک سۆکی بردەوە و ئەنجامی سێتەکان سێ شەش و شەش سێ و حەوت پێنج بوون.
خوان مۆناکۆ بە بەدەستهێنانی ئەم ناسناوە لە ١٤٨ەمینی ریزبەندی تێنسزانە پیسەگەرەکانی جیهان بۆ ٩٠ەمین سەر دەکەوێت.