وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، ئه‌مشه‌و وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر.
له‌باره‌ی گرینگیی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا بۆ هه‌ولێر، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە به كوردستان24 گوت ئامانجی ئه‌م سه‌ردانه "وه‌كو پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه رۆڵێكی گه‌وره و كاریگه‌ریان هه‌یه له‌شه‌ڕی دژی داعش".
جه‌بار یاوه‌ر گوتی: "جگه له‌وه‌ش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت، جگه له‌وه سه‌ردانی مه‌شقپێكارانی تیمه فه‌ره‌نسییه‌كه‌یه له هه‌رێمی كوردستان".
له‌باره‌ی رزگاركردنی مووسڵه‌وه، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتی: "بێگومان له كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌مانه باسده‌كرێن به‌ڵام وه‌كو باسمكرد پڕۆسه‌ی ئازادكردنی مووسڵ پڕۆسه‌كه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه به‌ڵام كاتی دیارینه‌كراوه و ورده‌كاری پڕۆسه‌كه هێشتا ئاماده‌كاری بۆنه‌كراوه به ته‌واوه‌تی، به تایبه‌تی كاتی پڕۆسه‌كه و دوای پڕۆسه‌كه پاراستنی ئاسایشی مووسڵ دوای پڕۆسه‌كه و چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی مووسڵ".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی راوێژكارانی فه‌ره‌نساش له هه‌رێم جه‌بار یاوه‌ر گوتی: "بڕیاروایه (فه‌ره‌نسا) راوێژكاره‌كانی زیاد بكا و مه‌شقپێكارانی زیادبكا".
ئه‌وه‌شی گوت: "سوپاسی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی به‌رگری و هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسا ئه‌كه‌ین كه به‌رده‌وام هاوكاربوون له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش تاكو ئێستا".
پێش سه‌ردانیكردنی هه‌ولێریش ئه‌مڕۆ ژان-ئیف لۆدریان وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق باسیان له هه‌ڵمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژی رێكخراوی داعش كرد.
به گوێره‌ی ئه‌سیوشێتید پرێس وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا له به‌غدا له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوویه‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری عێراقیش خالید عوبه‌یدی دیداری سازكردبوو.
فه‌ره‌نسا به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و راهێنه‌رانی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و (پێشمه‌رگه) به‌شداره له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
دوای هێرشه‌كانی سه‌ر پاریس له تشرینی دووه‌می 2015 فه‌ره‌نسا پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی دژی داعش فراوانتر كرد.
به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی فه‌ره‌نسا له‌یه‌كه‌م هه‌فته‌ی مانگی نیسان 2016، هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا 55 فڕینیان ئه‌نجامداوه و 11 ئامانجی داعشیان خاپووركردووه.
م.ح