ئەمریکا 139 ملیۆن دۆلار بۆ بە هاناوەچوونی لێقەوماوانی یەمەن تەرخان دەکات

K24 – ھەولێر:
ئەمریكا زیاتر لە 130 ملیۆن دۆلاری بۆ بەھاناوەچوونی لێقەوماوانی یەمەن تەرخانكردووە.
مارک تونەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "واشنتن پێشوازی لە بڕیاری ئاگربەستی یەمەن دەکات و بڕی 139 ملیۆن دۆلارمان بۆ لێقەوماوانی یەمەن تەرخان کردووە".
مارك تۆنەرگوتیشی: "ئەو ئاگربەستە دەرفەتێکی باشە بۆ بە هاناوەچوونی خەڵکی لێقەوماو".
ئەمڕۆ ئاگربەستی یەمەن پێی نایە دووەم رۆژی و لایەنی ناکۆکهكان یەکتری بە پێشێلکردنی ئاگربهست تۆمەتبار دەکەن.
بڕتار وایە 18 ئەم مانگە، دانووستانەکانی یەمەن بەسەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کوێت دەست پێبکات.
ساڵی 2011 هاوكات لەگەڵ وڵاتانی تونس و میسر و لیبیا و سوریا شۆڕش لە یەمەن دەستی پێكرد و بۆ دوورخستنەوەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەرۆكی ئەو كاتی یەمەن لە دەسەڵات و عەبد رەبە هادی جێگری ئەو كاتی سەرۆك كۆمار دەسەڵاتی گرتە دەست.
دوای ساڵێك لە ھاتنە دەسەڵاتی عەبد رەبە شەڕی نێوخۆ لە نێوان حوسییەكان و حكوومەتی یەمەن دروستبوو تا دوێنێ بەر لە راگەیاندنی ئاگربەست بەردەوامی ھەبوو، حكوومەتی یەمەن و وڵاتانی عەرەبی ئێران تۆمەتبار دەكەن بە ھەڵگیرسانی جەنگی یەمەن.