بارزانی و وەزیری بەرگری فەڕەنسا پێشھاتەكانی شەڕی داعش تاوتوێ دەكەن
K24 - ھەولێر:
مەسعود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ژان ئیڤ لودریان، وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە پیرمام كۆبووەوە.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو وەزیری بەرگری فەڕەنسا لە بەغداوە گەیشتە ھەولێر، ئەمڕۆ لەگەڵ بارزانی، كۆبووەوە و گفتوگۆیان لەسەر شەڕی دژی داعش و ھاوكارییەكانی فەڕەنسا بۆ ھێزەكانی پێشمەرگە كرد.
دوێنێ ژان ئیڤ لودریان لە بەغدا رایگەیاند، كە پێویستە ئەمساڵ ھەردوو شارەكانی رەقە لە سووریا و موسڵ لە عێراق ئازاد بكرێنەوە.
فەڕەنسا ئەندامی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشە وھاوكاری سەربازی دەداتە پێشمەرگە و چەندین راھێنەری فەڕەنسی لە ھەرێمی كوردستانن و راھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگە دەكەن.