"ئه‌گه‌ر هه‌یه له كۆتایی 2016 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته 50 دۆلار"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری وزه‌ی رووسیا رایگه‌یاند مه‌زه‌نده ده‌كات له نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان له نێوان 40 و 45 دۆلار بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌یه له كۆتایی 2016 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بۆ 50 دۆلار به‌رزبێته‌وه.
ئه‌لیكسانده‌ر نۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی رووسیا گوتی: "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌م مانگه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر گرێده‌درێت و به‌رهه‌مهێنه‌ران له ناو رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاریی نه‌وت (ئۆپیك) و ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له خۆده‌گرێت، له‌وانه‌یه یارمه‌تیی خێراكردنی گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگیی بۆ بازاڕه‌كانی نه‌وت بدات له ماوه‌ی سێ بۆ شه‌ش مانگدا".
نۆڤاك زیاتر گوتی: "له‌وانه‌یه له 2017-2018 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته نێوان 60 بۆ 65 دۆلار".
به گوێره‌ی بۆرسه‌كانیش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته 43.19 دۆلاری ئه‌مریكیی .
یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 40.53 دۆلاری ئه‌مریكیی، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت زوو زوو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا ده‌هات و مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت هێشتا گۆڕانكاری به‌سه‌ردابێت.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌م ئاسته له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ خالید ئه‌لعه‌سعووسی گوته‌بێژی فه‌رمیی به ناوی كۆمپانیای په‌تڕۆلی نیشتمانیی كوێت به رۆیته‌رزی راگه‌یاندبووبه‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه "هه‌نارده‌ی نه‌وت له هه‌موو به‌نده‌ره‌كان وه‌ستاوه جگه له دوورگه‌ی پیشه‌سازیی نه‌بێت له به‌نده‌ری عه‌بدولڵا".
رۆیته‌رز- م.ح