بارزانی و وەزیری بەرگریی فەرەنسا باسی رزگاركردنی مووسڵ دەکەن

"رزگاركردنی مووسڵ بەبێ بەشداری ھێزی پێشمەرگە زۆر قوڕسە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/22504e9f-c327-4fa1-95fa-da25e720c95b/barzani%20waziri%20bargri%20farance%20kobunawa.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سەردانی وەزیری بەرگری فەڕەنسا بۆ ھەولێر و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بۆ باسكردنە لە شەڕی داعش و رزگاركردنی مووسڵە.

لە لێدوانێكیدا بۆ (كوردستان24) ئەنوەر حاجی عوسمان، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: "سەردانەكەی وەزیری بەرگری فەڕەنسا بۆ ھەولێر زیاتر بۆ كاروباری سەربازییە، ھەروەھا لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی، باس لە رزگاركردنی مووسڵ و تێكشكاندنی یەكجاری داعش كراوە".

گوتیشی: "گەرمترین باسی ناوچەكە لە رووی سەربازی رزگاركردنی شاری مووسڵە، بۆ ئەو رێنمایی و ئامۆژگاریانەش ئەوانیش زیاتر گوێ لە سەرۆك بارزانی دەگرن، چونكە رزگاركردنی مووسڵ بەبێ بەشداری ھێزی پێشمەرگە زۆر قوڕسە".