رازی شنێشل به فه‌رمی بووه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق
ئه‌مرۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق جارێكی دیكه به فه‌رمی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به رازی شنێشل سپارد.
رازی شنێشڵی ته‌مه‌ن 49 ساڵان، پێشتر له نێوان ساڵانی 2014 ـ 2015 ئه‌و ئه‌ركه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام له پێناوه وه‌رگرتنی ئه‌ركی یانه‌ی شورته‌ی عێراقی له‌و پۆسته دووركه‌وته‌وه.
یه‌كه‌مین ئه‌ركی رازی شنێشڵ ئاماده‌كردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه بۆ یارییه‌كانی دواقۆناخی پاڵاوتنی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا و جامی ئاسیا، یه‌كه‌مین یاریی ئه‌و راهێنه‌ره‌یش له ده‌ستپێكی مانگی ئه‌یلولی داهاتوو ده‌بێت.