هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران داوای گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كاندیدانی حكوومه‌تی تازه‌ی عێراق(حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات) بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن چوونه سه‌ر سه‌كۆی سه‌رۆكایه‌تی و دروشمیان به‌رزكرده‌وه (له دژی ئه‌و دواخستنه).
دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌رۆك كوتله سیاسییه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ناوی كاندیدانی حكوومه‌ته ته‌كنۆكراته‌كه‌ی عه‌بادیی كه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردبوو، سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی بۆ پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست".
دكتۆر موسه‌ننا ئه‌مین زیاتر گوتی: "دوای ئه‌و بڕیاره‌ی دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌رچوونی سه‌لیم جبووری هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چوونه سه‌ر سه‌كۆی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و هوتافیان به‌رزكرده‌وه" له دژی ئه‌و دواخستنه.
هه‌روه‌ها ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24 گوت: "ئه‌حمه‌د جبووری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه سوننه‌یه و سه‌ر به مووسڵه له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیكه ناڕه‌زاییان هه‌بوو (له‌و دواخستنه) كه چۆن ده‌بێ به بێ ئاگاداری په‌رله‌مانتارانی رێككه‌وتنی سیاسیی بكرێت".
ئه‌شواق جاف گوتیشی: "ئه‌وانه رێگایان گرت كه په‌رله‌مانتاران بچنه ده‌ره‌وه و داوایان كرد ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرێت".
ئه‌وه‌شی گوت: "له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ش توانیمان بچینه ده‌ره‌وه‌ی به‌ڵام ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕدرێت هێشتا له ناو په‌رله‌مانن"، ئه‌شواق جاف زیاتر گوتی ئه‌و كاره‌ی ئه‌وانه "نایاساییه" كه ده‌یكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له‌باره‌ی هۆكاری دواخستنی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، خه‌سرۆ گۆران سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: "ئه‌مڕۆ (حه‌یده‌ر عه‌بادیی) 14 ناوی نارد بۆ 14 وه‌زاره‌ت له حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌ی جگه له هه‌رسێ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كورد و جگه له وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ناوخۆ".
خه‌سرۆ گۆران گوتی: "دواتر دوای كاتژمێر دوو خۆیشی (عه‌بادیی) هاته ئێره(ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران)، له ژووری به‌ڕێز سه‌لیم جبووری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه گه‌وره‌كانی ناو په‌رله‌مان، نزیكه‌ی ماوه‌ی دوو كاتژمێر كۆبووینه‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له‌به‌ر هه‌بوونی كێشه و ناكۆكیی له‌سه‌ر هه‌ندێك له ناوه‌كان (كاندیدی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات) نه‌گه‌یشتین به هیچ ئه‌نجامێك و ناچار كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دواخرا تا رۆژی پێنجشه‌ممه به‌ڵكو له ماوه‌ی ئه‌و 48 كاتژمێره ده‌گه‌ن به ئامانجێك".