وڵاتێكی ئه‌وروپی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ ئێواره له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرەوە گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا ژان ئیف لودریان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووەوە.
له‌و دیداره‌دا باس له شه‌ڕی داعش و پرۆسه‌ی رزگاكردنه‌وه‌ی موسڵ و چۆنیه‌تی هاریكاری پێشمه‌رگه كرا، له‌م رووه‌شه‌وه هه‌ر یه‌ك له ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت به كوردستان 24یان راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان "زۆر گرنگ" بوو، لۆدریان په‌یمانی به بارزانی داوه له مانگی حوزه‌یراندا چه‌كی فه‌ره‌نسی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگات.
وەزیری بەرگری فەرنسا بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو بۆ عێراق دوای چەند کاتژمێرێك مانەوە لە بەغدا، بە گرتنەبەری کۆمەڵێك مژاری گرنگی سەربازی و ئەمنی شەوەکەی لە هەولێر مایەوە.
لۆدریان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەویەکی ٧٠ خوولەکی سازکرد، تێدا خواستی پاریسی لە بەشداری کارای پرۆسەی ئازادکردنەوەی مووسڵی بۆ بارزانی خستەروو.
پێشمەرگە بۆ یەکەمجار توانی شکست بە داعش بهێنێ، کە تەواوی ئەوروپا و جیهان لە مەترسی نانەوەی کرداری تیرۆریستی لێ کەوتوونەتە خۆ، بەگووتەی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەش بەدەر لەچەك، دەیان پێویستی دیکەشی هەیە.
بارزانیش بە لەبەرچاوگرتنی پاراستنی گیانی پێشمەرگە و راگرتنی باڵانسی هێز لەناوچەکەدا، هەڵویستی هەولێری بە پاریس گەیاندووە.