بارزانى و حه‌كیم: بێ ره‌چاوكردنی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ قه‌یرانی سیاسیی چاره‌سه‌ر نابێت

عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم به‌ سه‌ردانێك له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌

K24 – هه‌ولێر:

لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عەممار ئەلحەكیم سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی لە عێراق و شاندی یاوەری كرد و بیروڕایان له‌ باره‌ی ریشه‌ و هۆكاره‌كانی قه‌یرانی سیاسیی عێراق و رێگاچاره‌كانی ئاڵوگۆڕكرد.

به‌ گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بارزانی و ئه‌لحه‌كیم جەختیان له‌وه‌كرده‌وه‌: "بە بێ رەچاوكردنی بنەمای شەراكەتی راستەقینە چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی ناهێتەدی و گرفتەكان قووڵتر دەبنەوە".

ئەوەشیان دووپاتكردەوە: "پێویستە ئەو هێزانەی رۆڵیان لە رووخاندنی رژێمی پێشوو و خەبات لەدژی دیكتاتۆریدا هەبووە رۆڵی خۆیان لە چارەكردنی گرفتەكان و پڕۆسەی سیاسیی بگێڕنەوە".