رزگاربووانی ھێرۆشیما ھیواخوزن ئۆباما دوای لێبوردنیان لێبكات
K24- ھەولێر:
رزگاربووانی ھێرۆشیما ھیواخوازن سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما سەردانیان بكات داوای لێبوردن بكات.
بڕیارە لە مانگی داھاتوو، باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا سەردانی ژاپۆن بكات و خەڵكی ھیرۆشیما پێشبینی ئەوە دەكەن ئۆباما سەردانیان بكات و بەفەرمی داوای لێبوردن لە قوربانیان و حكوومەتی ژاپۆن بكات و ھاوكات، سەردانەكە ببێتە ھۆكاری داماڵینی چەكی كۆمەڵكوژی لە جیھاندا.
ھەرچەندە ژاپۆنیەكان زۆر لەوە دڵنیا نین، بەڵام پێیان وایە، باشترە ژاپۆنییەكان داوا لە باراك ئۆباما نەكەن داوای لێبوردن بكات، مەگەر خۆی ئامانجەكەی ئەوە بێت.
پێشووتر ھیچ سەرۆكێكی ئەمریكی سەردانی ھێرۆشیمای نەكردووە و بۆمبارانكردنی ھیرشیما و ناكازاكی لای ئەمریكییەكان سیمبولی كۆتاھێنانە بەشەڕ و بۆ ژاپۆنییەكانیش ھیچ مانایەك بێجگە لە ئێش و ئازار، ھیچی تر ھەڵناگرێت.
بهكارهێنانى بۆمبى ناووكى له دژى ژاپۆن له لايهن ئهمريكاوه، به يهكێك له گهورهترين رووداوه مێژووييهكانى سهدهى بيستهم ههژمار دهكرێت و به هۆى ئهو بۆردومانهوه 140 ههزار هاووڵاتى ژاپۆنى گيانيان لهدهستدا .