"ساڵی پار نزیكه‌ی 6 هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له ئه‌ڵمانیا ونبوونه"
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا، ساڵی پار نزیكه‌ی 6 هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له ئه‌ڵمانیا ونبوونه و به‌ره‌وڕووی چاره‌نووسێكی شاراوه و نادیار بوونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی گاردیان به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه پێودانگێكی ورد بۆ قه‌یرانه‌كه روون نییه، چونكه سیستمه‌كانی تۆماركردن سه‌ره‌تایین، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه ئه‌وروپا وێنه‌یه‌كی روونی نییه له باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌گه‌نه كه‌ناره ئاوییه‌كانی.
هه‌ر به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه له‌وانه‌یه هه‌ندێك له‌ومنداڵانه تۆمارنه‌كرابن، له‌وانه‌یه هه‌ندێكیشیان گه‌یشتبنه‌وه نێو خێزانه‌كانیان و به‌رپرسانی ناوخۆییان له‌وه ئاگادارنه‌كردبێته‌وه، به‌ڵام گومان هه‌یه ئه‌وانی دیكه كه‌وتبنه ده‌ست قاچاغچییه‌كان، هه‌زارانی دیكه‌شیان كه‌وتبنه مه‌ترسییه‌وه له‌لایه‌ن تاوانكارانه‌وه.
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن دوای گه‌یشتنیان به كیشوه‌ری ئه‌وروپا 10 هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر ونبوونه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا دانی به‌وه‌داناوه له‌وانه‌یه ئه‌و ژماره‌یه‌ی (له باره‌ی منداڵانی په‌نابه‌ری ونبوو رایگه‌یاندووه) زۆر كه‌متر بێت له‌و ژماره‌یه‌ی كه به واقیعی ونبوونه.
زۆربه‌ی منداڵه ونبوه‌كان خه‌ڵكی سووریا و ئه‌فغانستان و مه‌غریب و ئه‌ریتیریا و جه‌زائیرن، بۆ زانیاریی نزیكه‌ی 550 له‌وانه هێشتا ته‌مه‌نیان نه‌بووه‌ته 14 ساڵ.
سارا كرۆ گوته‌بێژی جیهانی رێكخراوی یونیسێف ده‌رباره‌ی قه‌یرانی ئه‌وروپا و په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران گوتی: " 95 هه‌زار منداڵ كه بێ یاوه‌ربوون یان له خێزانه‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه ساڵی پار داوای په‌نابه‌رێتیان له وڵاتیانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كردووه كه زۆربه‌یان له ئه‌ڵمانیا و سوید بوونه".
مه‌زه‌نده ده‌كرێت به‌لای كه‌م 2 هه‌زار منداڵ ئه‌وانه‌ی یاوه‌ریان له‌گه‌ڵدا نه‌بووه له یۆنان رێگایان لێ پچڕابێت، دوای ئه‌وه‌ش كه ده‌روازه‌ی وشكانیان بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپای رۆژئاوا به روودا داخراوه، هه‌ندێك له‌وانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌خه‌ون.
سارا كرۆ گوته‌بێژی جیهانی رێكخراوی یونیسێف ده‌رباره‌ی قه‌یرانی ئه‌وروپا و په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌و منداڵانه‌ی بێ یاوه‌ر و به ته‌نیا بێ خێزانه‌كانیان هاتوون، زیاتر تووشی چه‌وساندنه‌وه و سوودلێوه‌رگرتن ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی تۆڕه تاوانكارییه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌س نییه پارێزگاریان لێبكات و زمانی ئه‌و وڵاتانه‌ش نازانن كه بۆی چوونه".
سه‌رچاوه: SKYNEWS Arabic ، و: م.ح