توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیی: هاوسه‌رگیریی سوودی بۆ تووشبوانى نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیی رایگه‌یاند هه‌له‌كانی رزگاربوون له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له نێوان ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه باشترده‌بێت به به‌راورد به‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌و پیاوانه‌ی سه‌ڵتن به رێژه‌ی 27% زیاتر ئه‌گه‌ر مردنیان زیاترده‌بێت، له نێو ئافره‌تانی سه‌ڵتیش رێژه‌كه 19%.
سكارلێت لین جۆمیس له زانكۆی كالیفۆرنیان ده‌ڵێت: "هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردووه كه‌متر گۆشه‌گیرن و پشتیوانی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتریان ده‌ستده‌كه‌وێت".
له نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا سكارلێت لین جۆمیس زیاتر گوتی: "بوونی سیستمێكی پشتیوانی به‌هێز له‌وانه‌یه كاریگه‌ریی زۆری به‌سه‌ر هه‌له‌كانی رزگاربوونی نه‌خۆش هه‌بێت دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانده‌كرێت تووشی شێرپه‌نجه بووه".
له ساڵانی نێوان 2000 تا 2009 تیمی توێژه‌ران دیراسه‌یان له‌سه‌ر نزیكه‌ی 783 هه‌زار نه‌خۆشی تووشبوو به شێرپه‌نجه كردووه له كالیفۆرنیا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح