ئه‌و كتێبانه‌ی له پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر قه‌ده‌غه كران
K24 - هه‌ولێر:
لە یازدەمین پێشەنگەی نێودەوڵەتی كتێب له ھەولێر نزیكەی 100 ناونیشانی كتێب فرۆشتنیان قەدەخەكراوە، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانیش دەڵێت: "ھەموو ئەو كتێبانە كۆكراونەتەوە كە دەبنە ھۆی نەخۆشی بۆ كۆمەڵگە".
ئەوە لە كاتێكدایە یازدەمین پێشەنگەی نێودەوڵەتیی كتێب 700 ھەزار ناونیشانی كتێب لە لایەن 205 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ناخۆی و نێودەوڵەتی نمایشكراون.
كتێب خۆراكه، به‌ڵام زۆرجار خۆراكه‌كه ژه‌هری به‌سه‌ردا ده‌كرێت، ئه‌مه به‌شێك له‌و كتێبانه‌ن كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراون، بریكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت، تا ئێستا نزیكه‌ی 100 ناونیشانی كتێب فرۆشتنیان قه‌ده‌غه كراون.
خوێنه‌رانی كتێبی ئایینی له نێوانیاندا، سۆفی و سه‌له‌فییه‌كان، بوونه‌ته دوو به‌ره، ته‌نانه‌ت سه‌ردانی خانه‌كانی یه‌كتریش ناكه‌ن له پێشه‌نگاكه، پیاوێكی ئایینییه باس له‌وه ده‌كات، كه هیچ كتێبێكی ئایینی فكری توندڕه‌وی بڵاوناكاته‌وه، ئه‌و دڵنیایه هه‌ندێك ناونیشانی كتێب، به ئاشكرا نمایش ده‌كرێن كه كوردی‌یان به جنۆكه وه‌سفكردووه.
له‌گه‌ڵ نووسه‌رێك، كه هه‌میشه له‌باره‌ی ئایین ده‌دوێت، به‌نێو پیشه‌نگای كتێب سووڕاینه‌وه، له چه‌ند خانه‌یه‌كیش سه‌یری كتێبه‌كانمان ده‌كرد، ئه‌و پێیوایه، ئه‌م كتێبانه‌ی قه‌ده‌غه‌كراون، به ئاسانی بیری توندڕه‌وه‌ی ده‌خزێننه مێشكی گه‌نجان و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن.
له یازده‌مین پیشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب، له هه‌موو سووچێك، تابلۆیه‌ك دانراوه، له‌سه‌ری نووسراوه، ئێره شوێنی پێكه‌وه ژیانی گشت ئایینه‌كانه، به چه‌ك شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ین، ڕێگه‌ش ناده‌ین بیری توندڕه‌وی له وڵاته‌كه‌مان بڵاوبكرێته‌وه.