لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێم چى له باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى سوورياوه ده‌ڵێن
K24 – هه‌ولێر:
لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان، ھەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی سووریا، وەك كارتێكی حكوومەتی دیمه‌شق دەبینن بۆ ئەوەی بە بەھێزیەوە بچێتە دانووستانه‌كان له جنێڤ.
ئەمڕۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی له سووریا بەڕێوەچوو، كە نزیكەی 3 ھەزار 500 كەس خۆیان كاندید كردووە بۆ ئەوەی بچنە پەرلەمانی سووریا.
كوردانیش لە رۆژئاوا و ھەرسێ كانتۆنی جزیرە و كۆبانێ و عەفرین بایكۆتی ھەڵبژاردنەكەیان كردووە.
هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی سووریا، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی هه‌ر زوو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بەو منداڵە وەسفی كرد كە پێش لە دایك بوونی دەمرێت، له نێو خۆی ھەرێمی كوردستانیشدا قسه و باسی هه‌ڵگرتووه.
عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئاماژە بەوە دەكات وڵاتێك كە كۆنترۆڵی خۆی لەدەستدابێ، ھەڵبژاردنەكەی رەوایەتی نابێت.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سووریا، له كاتێكدایه كه شه‌ڕ له هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه، بۆیه له‌وناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستی داعشدان ئه‌وانه‌شی شه‌ڕی تێدایه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ناچێت، بۆیه كه‌مال كه‌ركوكی كه سه‌رپه‌رشتی هێزێك ده‌كات شه‌ڕیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕیكخراوه كه پایته‌خته‌كه‌ی له سووریایه كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه به گوونجاو نازانێت.
ئێستا بڕیاردراوه كۆبوونه‌وه‌كانی جنێف 3 بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا ده‌ستپێبكاته‌وه، خاڵی ناكۆكی نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ش مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌ده له پۆسته‌كه‌ی.
مارک تۆنەر وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا، دوێنێ سێشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ڵبژاردنی سووریای به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مدا به‌و پێیه‌ی ماناى نوێنەرایەتیکردنى گەلانى سوریا نادات".