ئیتاڵیا شێوازێكی دیكهی نیشتهجێكردن نمایش دهكات
K24 - ههولێر:
لە پێشانگەیەكی نەخشەسازی ئیتاڵیا، نموونەی بچووكی خانووبەرەی نماییش دەكرێن، كە چێژی ژینگەی جیاجیا، بە قەبارەیەكی سنووردارتر دەبەخشێت.
نەخشەكار و ئەندازیاران، نموونەیەكی ناوازەی 21 ەمینی (ترینالێ دی میلانۆ) و چەند نموونەیەكی دیكهیشیان نیشانداووە، ئامانج لهو كارهش تاقیكردنەوەی مرۆڤە، لە ژینگەیەكی بچووكتر لەوەی پێی رێھاتووە.
لەم پێشانگە ئاندازیاری و نەخشەسازییە، كۆمەڵێك ئەندازیار و نەخشەساز نمونەی كارە تازەكانیان نماییش كردووە، كە وەك ماڵی بچووك بەدەر دەكەوون. ھەرچەندە ئەمانە بە ماڵی بچووك دەناسرێنەوە، بەڵام بەوەش بەناوبانگن و جیا دەكرێنەوە، كە تەواوی كەلوپەل و پێداویستی تاكە كەسێك دەگرنەخۆ. لە ھەر خانووێكی بچووك، 2 جێگەی نووستن و مێزێك و كورسی و دەستشۆر و گەرماو ھەیە. ئەم خانووانە بژاردەیەكی باشی نەوەی نوێ و سەڵتن.
ماركۆ فێرێری، ئەندازیار و سەپەرشتیاری پێشەنگاكە دهڵێت: "ھزرەكە لەوە دەستی پێكرد، كه داوام لهھاوڕێ نەخشەسازەكانم: میشێل دێ - لوچی، ستێفانۆ جیۆڤانۆنیی و دێنیس سانتاچیارا كرد، 3 نموونە لە كارەكانیان نماییش بكەن، زۆرم بە دڵن ئەمە ئەو بژاردە نایابەیە لەم ژینگە بچووكەدا دەستت بكەوێت و سادە و ساكار بێت".
ھەریەكێك لەم نموونانە لە تەواوی وزەی پێویستیان پشت بەخۆیان دەبەستن، پێكھاتەی سەرەوەی خانووەكان ئاوی باران كۆدەكاتەوە، لە زستانیش سۆپایەكی داری ھەیە و دەكرێت خواردنیشی پێ ئامادە بكرێت، لە وەرزی ھاوینیشدا رووێكی وەرگری وزەی خۆر وزەی پێویست بۆ خانووەكە دابین دەكات و لهناو پاترییهك وزهكه پاشهكهوت دهكات.
پێشەنگای "لا كاسێتا دێل ڤیاندانتێ"، لە مانگی نیسان تا ئەیلوول، لە زانكۆی یونیڤێرسیتا دێگلی ستودی دی میلانۆ، بەردەوام دەبێت و بەشێكە لە 21 ەمینی چالاكییەكانی ترینالێ دی میلانۆ و ھاوكاتە لەگەڵ ھەفتەی نەخشەسازی میلان، لە 12 تا 17 نیسان.
دەیان گەشتیاریش لە ئیتاڵیا و سەرتاپای جیھان، سەردانی پێشەنگەكە دەكەن و پێشبینیش دەكرێت، لە پرۆژەی داھاتووی نیشتەجێكردندا سوودی لێوەربگیردرێت.