لە ئیكوادۆر پاسكیل جێگەی پاس و تاكسی دەگرێتەوە

ژینگەی وڵاتەكەیان بەم شێوەیە دەپارێزن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/9af39b09-37e0-4cb2-98cc-da14e34eaafd/soft-Payskl-jinga-ECUADOR.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

بە مەبەستی پاراستنی ژینگە و كەمكردنەوەی فشاری ئۆتۆمبێلەكان لەسەر رێگا و بان، شارەوانی كیتۆی پایتەختی ئیكوادۆر ژمارەیەك پاسكیلی كڕیووە، لایەنی باشی ئەم پاسكیلانە ئەوەیە بە پاتری كاردەكەن و مرۆڤ ماندووناكەن، سوودێكی دیكەی ئەو كارە وەرزشكردنی مرۆڤەكانە.

شارەوانی كیتۆ پایتەختی ئیكوادۆر بەرنامەی گواستنەوە بە پایسكلی لە كەرتی گشتی راگەیاند، ئەمەش بۆ ئەوەی فشاری سەر شەقامەكان كەم ببنەوە و ئامێری ھاوڕێی ژینگە لە پایتەختدا زیاتر بێت.

لەوبارەوە كریستینە كێلات، دانیشتووی كویتۆ دەڵێ: "ئەو پرۆژە نوێیە ھانی خەڵكی دەدات پایسكل بەكاربێنن، لە ھەمان كاتدا ھاژوشتنی پاسیكل وەرزشیشە، پایسكلەكان كارەبایین، پێویستی بە كەمێك پەیدان لێدان ھەیە، ئەگەر پەیدان لێنەدەی پایسكلەكە دەوەستێت، بیرۆكەیەكی باشە رێگات بۆ كورت دەكاتەوە". 

ژمارەی دانیشتوانی كیتۆ نزیكەی 2 ملیۆن و 250 ھەزار كەسە، رۆژانە زیاتر لە 500 ھەزار ئۆتۆمبێل بە ناو شارەكەدا دێن و دەڕۆن شارەوانی شارەكە بە بڕی نزیكەی ملیۆنێك دۆلار 300 پایسكلی كڕیووە، بۆ ئەوەی بەرنامە نوێیەكە ھاتوچۆ لە پایتەخت ئاسانتر بكات.

لویسیڤان رۆدریگێز، نوێنەری رێكخراوی ژینگە لە ئیكوادۆر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "ژمارەی پایسكل لە وڵاتەكەمان رێژەكەی زیاد بووە، خەڵكەكە ھۆشیاری زیادبووە رۆژانە 30 خولەك پایسكل دەھاژۆن، ئەمەش جەستەت بە جوانی دەھێڵێتەوە من پێم وایە ژمارەی بەكارھێنەرانی پایسكل زۆرتریش دەبێت".

ھەرچەندە پایسكلەكان شێوەكەیان زۆر بە پایسكلی ئاسایی دەچێت، بەڵام كێشەكەی 15 كیلۆ زیاترە، لایەنە باشەكەی ئەوەیە، لەرێگەی پاترییەك كاردەكات لە كاتی پەیدان لێداندا بارگاوی دەبێتەوە.