تیروپشكی ئۆڵمپیادی 2016.. عێراق كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی بڕازیل
تیروپشكی یارییه‌كانی تۆپی پێی ئۆڵمپیادی ریۆ دی جانێرۆی 2016 له ئاستی پیاوان راكێشرا، كه‌وا بڕیاره له هاوینی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
له تیروپشكه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌وته كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مه‌وه‌و كه پێكهاتووه له هه‌ڵبژارده‌كانی بڕازیلی میواندار و دانیمارك و باشووری ئه‌فریقیا.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه و كۆمه‌ڵه‌كان به‌مشێوه‌یه:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: بڕازیل، باشووری ئه‌فریقیا، عێراق و دانیمارك
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: سوید‌و كۆڵۆمبیا، نایجیریا و ژاپۆن
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: كۆریای باشوور، فیجی، مه‌كسیك و ئه‌ڵمانیا
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: هندۆراس، جه‌زائیر، ئارجێنتینا و پۆرتوگال
له تیروپشكه‌كه‌دا رۆناڵدینیۆی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا به‌شداری تیروپشكه‌كه‌ی كرد.