تیمێكی پسپۆڕانی ئیتاڵیی گه‌یشتوه‌ته به‌نداوی مووسڵ

K24 – هه‌ولێر:
وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تێكی فریاگوزاریی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك داڕمێت، دوێنێ تیمێكی پسپۆڕانی ئیتاڵی گه‌یشتوه‌ته به‌نداوی مووسڵ.
تیمێكی پێشكه‌وتوویی ئه‌ندازیارانی گرووپی كۆمپانیای ترێڤی ئیتاڵی كه‌مپێك بۆ ئه‌ندازیارانی داده‌مه‌زرێنێت كه بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بگه‌نه ناوچه‌كه.
ریاز عزه‌ددین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی مووسڵ گوتی: "ناوه‌ڕۆكی بۆنده‌كه (له‌گه‌ڵ گرووپی ترێڤی ئیتاڵیی) دوو به‌شه، به‌شی یه‌كه‌م بریتییه له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی ئاخنین و پڕكردنه‌وه‌یه(حشو) و چاككردنه‌وه‌ی كاره‌كانی پڕكردنه‌وه‌كه‌یه (حشو)".
ریاز عزه‌ددین گوتیشی: "به‌شی دووه‌می(بۆنده‌كه) دووباره شیاندنه‌وه‌ی ده‌رچه‌كانی خواره‌وه و چاككردنه‌وه‌ی ده‌رگای ژماره یه‌ك كه له‌كاركه‌وتوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی مووسڵ زیاتر گوتی: "نوێنه‌رانی كۆمپانیاكه سه‌ردانی به‌نداوی مووسڵیانكردووه، له‌لای ئێمه‌ش(به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پڕۆژه‌كه) شوێنه‌كه‌مان به فه‌رمیی راده‌ستی كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كه كردووه، ئه‌وانیش ده‌ستیانكردووه به كاره‌كانی ئاماده‌كاریی و رووپێوكردنی شوێنی كه‌مپ (دامه‌زراندنی كه‌مپ بۆ تیمی كۆمپانیاكه)".
له باره‌ی سه‌ردانی كۆمپانیاكه بۆ ناوچه‌كه ریاز عززه‌دین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد "پێشبینیده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌ردانه‌كه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به كاره‌كانی ئاماده‌كردنی كه‌مپه‌كه بكه‌ن".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ریاز عزه‌ددین گوتی: "بوونی كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی ئاخنینكردن(حشو)ه زیاد له‌وه‌ش گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوه بۆ به‌نداوی مووسڵ له ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كان، هه‌روه‌ها مه‌شقپێكردنی كادیره‌كانیشه له‌سه‌ر ئه‌و ئامێر و كه‌لوپه‌لانه‌یه تاوه‌كو له داهاتوو بۆ كاركردن شیاو بێت دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌رده‌چن".
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیبوو ئه‌و كۆمپانیا ئیتاڵیه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ بكات.
له كۆتایی شوباتی رابردوو باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق رایگه‌یاند مه‌ترسیی داڕمانی به‌نداوی مووسڵ "جددی و بێ پێشینه‌یه".
گرفتی سه‌ره‌كیی به‌نداوه‌كه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر خاكێك و زه‌وییه‌كی نا جێگیر دروستكراوه.
له‌وه‌ته‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌نداوه له ساڵی 1985 تاقمی چاككردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه به‌رده‌وام كۆنكریتیان خستووه‌ته ژێر بناغه‌ی به‌نداوی مووسڵ.
پێشتر هۆشداری ئه‌وه دراوه ئه‌گه‌ر به‌نداوی مووسڵ داڕمێت مه‌ترسی ده‌خاته سه‌ر ژیانی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی.
AP ، م.ح