وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا: جیهان پێویستی به چاكسازی ئابووریی هه‌یه
K24 – ھەولێر:
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی جی 20 له واشنتن، جاك لیو وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای له چین و ژاپۆن كرد، چاكسازی و گۆڕانكاری ریشه‌یی بكه‌ن، راشیگه‌یاند هه‌موو وڵاتانی جیهان پێویستیان به پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی ئابووریی خۆیاندا هه‌یه.
جاك لیو گوتی: "ئه‌مه‌ریكا وه‌ك خاڵێكی پڕشنگدار له ئابووریی جیهاندا ده‌مێنێته‌وه، ئیستا ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆیی نیشتمانیمان 10% زیاتره به‌راورد به پێش داكه‌وتن".
جاك لیو دەشڵێت: "له‌باره‌ی جیهانە‌وه شتێك نیه به‌ناوی ئه‌وه‌ی یه‌ك پێوه‌ر به‌سه‌ر هه‌موواندا جێبه‌جێ بكرێت، به‌تایبه‌تی بۆ ولاتانی جی 20، هه‌ر وڵاتێك ده‌بیت به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی خۆی بڕیار بدات، به‌لام بۆ هه‌ردوو ولاتی چین و ژاپۆن زۆر پێویسته كه چاكسازی له په‌یكه‌ربه‌ندی ئابووریی وڵات‌دا بكه‌ن، چین ده‌بێت زێده‌ڕۆییه‌كانی پیشه‌سازی كه‌مبكاته‌وه و ژاپۆن كه‌رتی كشتوكاڵی و كه‌رته‌كان دیكه‌ی ئابووریی رێكبخاته‌وه".
ھاوكات وەزیری گەنجینەی ئەمریكا گوتیشی: "وڵاتان پێویستیان به پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی ئابووریی به تایبه‌تی سیاسه‌تی دارایی و نه‌ختینه‌ی هه‌یه هه‌روه‌ها پێویسته چاره‌سه‌ری لاوازی داواكاری و بێكاری بكه‌ن و ستانده‌ره‌كانی ژیان به‌رز بكه‌نه‌وه".