لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی کوردستان ئاشکرا کرا

بۆ جامی کۆنیفا

K24- هەولێر

لە پرێس کۆنفرانسێکی تایبەتدا لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی کوردستان لەلایەن خەسرەو گورونی راهێنەری هەڵبژاردەکەوە ئاشکراکرا.

خەسرەو گورونی راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتیمانی هاوشانی دارەوان قادر و خالید مووسای یاریدەدەری و فاخیر عەلیی راهێنەری گۆڵپارێزان سەرپەرشتی ئەو 28 یاریزانە دەکەن کە لە لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەکە دەستنیشانکراون و دواتر لیستەکە بۆ 23 یاریزان کەمدەکرێتەوە و لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکە بۆ جامی کۆنیفا دەستنیشان دەکرێت.

یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکە بریتین لە: (رێباز عەبدوڵا (هەولێر)، دلۆڤان ساڵح(زاخۆ)، زنار موستەفا(دهۆک)، سەرهەنگ موحسین(هەولێر)، جاسم محەمەد حاجی(زاخۆ)، ئامەد ئیسماعیل(دهۆک)، ئاراس موستەفا(زێرەڤانی)، هەردی سیامەند(هەولێر)، رێبوار نەجمەدین(برایەتی)، دلۆڤان مەهدی(دهۆک)، هاوکار لەتیف(نەورۆز)، کامەران عەلی(زێرەڤانی)، بەیار ئەبوبەکر(دهۆک)، نیاز محەمەد(پێشمەرگەی هەولێر)، بەڕۆژ جادر(زاخۆ)، کۆسرەت بایز(هەندرێن)، دیار رەحمان(هەولێر)، میران خەسرۆ(هەولێر)، هاوڕێ جەلال(پێشمەرگەی هەولێر)، هونەر ئەحمەد(زاخۆ)، عەلی عەزیز(ئارارات)، محەمەد سابر(شێروانە)، فەرحان شوکر(هەولێر)، ئەیوب ئەیاد(زێرەڤانی)، عەبدوڵا کەیفی(کەرکووک)، رێکار هاشم(هەندرێن)، فەرهەنگ وریا(پێشمەرگەی هەولێر)، خالید موشیر(دهۆک).

هەڵبژاردەی کوردستان رۆژی 28ی مایۆ لە ئەبخازیا لە رووسیا بەشداریی جامی کۆنیفای تایبەت بە هەڵبژاردەکان دەکات.