رافایل نادال گه‌یشته فیناڵی مۆنتی كارلۆ
رافایل نادال ماتادۆره‌كه‌ی ئیسپانیا و پێنجه‌می پۆلێنی گه‌یشته فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تی مۆنتی كارلۆ، كه سێیه‌م پاڵه‌وانییه‌تی تێنسی ماسته‌رزی 1000 خاڵییه.
له قۆناخی پێشكۆتایی نادال رووبه‌ڕووی ئاندی مارای به‌ریتانی و دووه‌می پۆلێنی جیهانی بووه‌وه.
له‌م یارییه‌دا ماتادۆره‌كه دوو سه‌عات و 44 خوله‌كی پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ڤده‌مین سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر تێنسزانه به‌ریتانیه‌كه تۆماربكات.
مارای سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی باش ده‌ستپێكرد و توانی سێتی یه‌كه‌م به 51 خوله‌ك به ئه‌نجامی 6-2 له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلا بكاته‌وه.
به‌ڵام نادال له سێتی دووه‌م به‌هێز وه‌ڵامی دایه‌وه و له ماوه‌ی سه‌عاتێك و چوار خوله‌ك سێتی دووه‌می به ئه‌نجامی 6-4 برده‌وه.
بردنه‌وه‌ی سێتی دووه‌م متمانه‌ی زیاتری به نادال به‌خشی و له‌ماوه‌ی 49 خوله‌كدا سێتی سێیه‌میشی به ئه‌نجامی 6-2 له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلا كرده‌وه.
ماتادۆره ئیسپانیه‌كه كه هه‌شت جار بووه‌ته پاڵه‌وانی مۆنتی كارلۆ، به‌م سه‌ركه‌وتنه جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه یارییه‌كانی كۆتایی، دوای ساڵێك له دۆڕاندنی له فیناڵی مه‌درید به‌رامبه‌ر ئاندی مارای.
له‌به‌رامبه‌ردا تێنسزانه به‌ریتانیه‌كه بۆ جاری سێیه‌م له قۆناخی پێشكۆتایی تووشی شكست ده‌بێت، كه هه‌رسێ جاریان به‌رامبه‌ر نادال بوون.