"مێسی و كریستیانۆ ناتوانن وا به ئاسانی له خولی ئیتاڵیا گۆڵ بكه‌ن"
به‌رگریكارێكی برازیلی یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیا كه پێشتر له لالیگاش یاریی كردووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ و مێسی ناتوانن به هه‌مان ئه‌و رێژه گۆڵه‌ی لالیگا، له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیایش گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
میراندا، به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و یاریزانی ئێسته‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلان له لێدوانێكدا بۆ Globo Esporte ده‌ڵێت: كریستیانۆ و مێسی دوو یاریزانی سه‌رنجڕاكیش و كاریگه‌رن، ده‌توانن له زۆربه‌ی خوله‌كان گۆڵ تۆمار بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا كه له لالیگا ده‌یكه‌ن، زه‌حمه‌ته له خولی ئیتاڵیا بۆیان بكرێت.
میراندا ده‌شڵێت: ڕێگای گۆڵتۆمار كردن له لالیگا هێنده‌ی سێریا ئه‌ی سه‌خت و زه‌حمه‌ت نییه، چونكه له ئیتاڵیا به‌رنامه‌رێژی و پلانێكی زۆر بۆ تۆكمه‌كردنی هێڵی به‌رگری هه‌یه، به‌ڵام له لالیگا به‌م جۆره نییه.
میراندای ته‌مه‌ن 31 ساڵ كه ئێستا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی برازیلیش كراوه، پێشتر بۆ ماوه‌ی 4 وه‌رز له ریزه‌كانی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید یاریی كردووه، نازناوی لالیگا و یۆرۆپا لیگیشی له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدییه‌كه بردۆته‌وه.