ئه‌گه‌ر زانيت له‌كار لاتدهدهن به‌په‌له ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه
K24- هه‌ولێر
زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له كۆمپانيا ياخود له شوێنێك كار ده‌كه‌ن، تووشى شۆك ده‌بن كاتێ گوێبيستى ئه‌م رستانه ده‌بن له خاوه‌نى كارهكهيان:
- "تۆ له كاره‌كه‌ت لادراويت"
- "پێويستمان پێت نييه"
به‌ڵام لێره‌دا ماڵپه‌ڕى "روسيا اليوم" چه‌ند ئامۆژگارى و رێنماييهكى "لين تايلور" بڵاوكردووه‌ته‌وه كه يه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى ساڵانيكى زۆر ئه‌زموونى له‌كارى به‌رێوه‌به‌ر و رێكخستنى كاردا هه‌بووه و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ست ده‌كه‌ن لهكارهكهيان لا ده‌درێن ياخود جێگاى گومانى تێدايه لابدرێن، هۆشدارى ده‌دات پێش ئه‌وه‌ى كار له‌كار بترازێت، پێويسته ئه‌م هه‌نگاوانه‌ى خواره‌وه به په‌له جێبه‌جێ بكه‌ن، ره‌نگه يارمه‌تيده‌رێكى باش بێت بۆ ئه‌وه‌ى گومان و دوودڵى هه‌م له‌لايه‌ن خۆيه‌وه هه‌ميش له‌لايه‌ن خاوه‌ن كاره‌كه نه‌مێنێت.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1-ئه‌گه‌ر هه‌واڵى ئه‌وه‌ت بيست كه له‌كاره‌كه‌ت لاتدهدهن ياخود گومانى ئه‌وه كرا لاتبدهن، تايلور ده‌ڵێت: "هيچ پێويست ناكات خۆت دڵته‌نگ بكه‌يت ياخود خه‌مى لێ بخۆيت، چونكه زۆربه‌ى كات ئه‌و جۆره هه‌واڵانه پڕوپاگه‌نده‌ن ياخود راست نين، ياخود زۆرجاران بۆ به‌رژه‌ندى تۆيه بۆ ئه‌وه‌ى زياتر له سه‌رۆكى كاره‌كه نزيك بكهويتهوه و په‌يوه‌ندييه‌كانى زياتر و زياتر له‌گه‌ڵ به‌هێز بكه‌يت".
2-پێويسته ده‌ستبه‌جێ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كاره‌كه دانيشيت و به‌شێوه‌يه‌كى "بابه‌تيانه" باسى هۆكارى له‌كار لادان وچۆنييهتى به‌ڕێوه‌چوونى كارهكهتى بۆ بكه‌يت و چه‌ند پێشنيازێكى بخه‌يته به‌رده‌ستى بۆ باشتركردنى كاره‌كه.
3-هه‌ر له‌كاتى گفتوگۆكردنت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كاره‌كه‌ت، هه‌وڵبده خۆشه‌ويستى خۆت به‌رامبه‌ر بهكارهكهتى بۆ دهرخهيت، له‌رێگه‌ى چه‌ند هه‌ڵبژارده‌يه‌كى نوێوه، ياخود به‌لايه‌نى كه‌م كارێكى جياواز له فه‌رمانبه‌رانى ديكه‌ى بخه‌يته به‌رده‌ست بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت كه تۆ زۆر كاره‌كه‌ت خۆشده‌وێت و ناته‌وێ له‌ده‌ستى بده‌يت.
4-تايلور پێوايه، بۆ ئه‌وه‌ى بسه‌لمێنيت كه تۆ چه‌نده دڵسۆزيت بۆ كاره‌كه‌ت، پێويسته هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى رۆژانه ئه‌نجامى ده‌ده‌يت بيكه‌يته راپۆرتێك، له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رنج و تێبينييه‌ك له‌پێناوى باشتركردنى كۆمپانيا ياخود جۆرى كاره‌كه‌ى بخه‌يته به‌رده‌ستى خاوه‌ن كار، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت كه تۆ كاركردنه‌كان به‌شێوازێكى رێك و پێك ئه‌نجام ده‌ده‌يت.
5-له‌پێناوى مانه‌وه‌ت له‌كاره‌كه‌تدا، زۆرجار وا پێويست ده‌كات، چه‌ند كارێكى ديكه چ له ناو كۆمپانيا ياخود ده‌ره‌وه‌ى كۆمپانيا خۆبه‌خشانه ئه‌نجام بده‌يت و يارمه‌تى ئه‌وانى ديكه بده‌يت، چونكه ئه‌م جۆره چالاكييانه واده‌كات زياتر متمانه له‌لاى سه‌رۆكى كاره‌كه‌ت دروست بكه‌يت و زياتر تۆى خۆش بوێت و پشتت پێ ببه‌ستێت.
له‌كۆتايدا تايلۆر ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر زانيت كاره‌كه‌ت هى ئه‌وه‌يه شه‌ڕى بۆ بكه‌يت له‌پێناويدا، هه‌وڵبده تا ده‌توانى ئه‌م خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه جێبه‌جێ بكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانيشت كاره‌كه‌ت زۆر گرنگ نييه ياخود ئاسووده نيت له‌گه‌ڵيدا، هيچ پێويست ناكات هه‌وڵ و ماندووبوونى خۆت بهفيڕۆبدهيت، باشتر وايه به‌دواى كاريكى باشتردا بگه‌ڕێيت".