به ڤیدیۆ.. ڕیال مه‌درید گۆڵبارانی هاوشه‌ره‌كه‌ی كرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی (33)ـه‌مینی لالیگای ئیسپانیا، یانه‌ی خیتافی میوانداریی یانه‌ی ریال مه‌دریدی هاوشاری كرد و یارییه‌كه‌یش به 5 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك به‌سوودی كوڕه شایه‌كان كۆتایی هات.
فێستیڤاڵی گۆڵه‌كانی ریال مه‌درید له خوله‌كی 29 ده‌ستی پێكرد، كاتێك كه‌ریم بێنزیما یانه‌كه‌ی پێشخست. له خوله‌كی 40ـیش ئیسكۆ گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد.
له گێمی دووه‌م، تیپه‌كه‌ی زیدان، هێشتا تینووی گۆڵتۆماركردن بوون، ئه‌مجاره‌یان گاریس به‌یل له خوله‌كی 50 ده‌ركه‌وت و گۆڵی سێیه‌می له تۆڕی یانه‌ی خیتافی گیر كرد.
پاپڵۆ سارابیا له خوله‌كی 84 جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه و گۆڵێكی بۆ خیتافی تۆمار كرد، به‌ڵام كوڕان زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید به دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانی 88 و 92 له ڕێگه‌ی (خیمس رۆدریگێز و كریستیانۆ رۆناڵدۆ) و‌ڵامیان دانه‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌م بردنه‌وه‌یه، كۆی خاڵه‌كانی بۆ 75 خاڵ به‌رز كرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت، یانه‌ی خیتافیش به 28 خاڵ بۆ خانه‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه داكشا.