به ڤیدیۆ...دیسان ئه‌ستێره لاوه ده‌ركه‌وتووه‌كه، شه‌یتانه‌كانی رزگار كرد
مانچێسته‌ر یونایتد هیواكانی بۆ گه‌یشتن به خوله ئه‌وڕوپیه‌كان بۆ گه‌ڕایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی 33 ـی پرێمه‌رلیگدا به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له ئاستۆن ڤێلا برده‌وه.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان له یارییه‌كه‌دا ماركۆس راشفۆرد له خوله‌كی سی و دوو تۆماریكرد، دوای وه‌رگرتنی تۆپێكی به‌رز له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنیۆ ڤالێنسیاوه.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه هیوایه‌كی گه‌وره‌ی به مانچێسته‌ر یونایتد به‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی بگات به چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو به به‌رزبوونه‌وه‌ی خاڵه‌كانی بۆ 65 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م مایه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كاتی جیاوازییه‌كه‌ی بۆ یه‌ك خاڵ له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی كه‌مكرده‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئاستۆن ڤێلا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا به فه‌رمی بۆ خولی پله‌یه‌كه‌كانی ئینگلته‌را دابه‌زی و خاڵه‌كانی له 16 خاڵ له كۆتا خانه‌ی ریزبه‌ندی مایه‌وه.