به ڤیدیۆ... كوردستان24 له باره‌ی ڕاپرسییه‌كه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
کوردستان24 بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی میدیایەکانی کوردستان هاوشێوەی میدیا پڕۆفیشناڵ و بەناوبانگەکانی جیهان باشترینەکانی قۆناخی دووه‌م (چوارگۆشه‌ی زێڕین)ـی وەرزی 2015-2016ـی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکات، کە ئەم نوێکارییەش دەبێتە بەشێک لەو رووماڵە تایبەت و نوێیەی دێسکی وەرزشی کوردستان24 لە سەرەتای کارکردنییەوە بۆ خولەکەی دەکات.
ئەم راپرسییە لەسەر ستانداردە جیهانییەکان دەکرێت و هیچ کەسێک ناتوانێت لە دەنگێک زیاتر بدات، چونکە دوای دەستنیشانکردنی ئەو بژاردەیەی کە هەڵیدەبژێریت، خۆکارانە داوات لێدەکرێت وەڵامی پرسیارێکی بیرکاریانە بدەیتەوە.
سۆران لوقمان، به‌رپرسی دیسكی وه‌رزشی كوردستان24 له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆكراوه‌ی خولی نایاب كه شه‌وی هه‌موو هه‌ینییه‌ك له كات 10:30ـی شه‌و به كاتی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، روونكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر ڕاپرسییه‌كه و چۆنییه‌تی ده‌نگدانه‌كه خسته ڕوو.
بۆ زانیاری زیاتر و بینینی پرۆگرامه‌كه كلیك له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بكه.