رزگاربوویه‌كی ئه‌نفال: ئاواتەخوازم یەك جار خەو بە نەوە ئەنفالکراوەکانم ببینم

چیرۆكی رزگاربوونی بۆ كوردستان24 ده‌گێڕێته‌وه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fe01fa6d-a12a-4f86-ba01-a4cb85c1c23f/pure%20xawer%20-%20enfal-Kelar.ism/manifest

K24 - كه‌ركووك:

پوورە خاوەر رزگاربوویەکی شاڵاوەکانی ئەنفالە، لە گوندی ئۆمه‌ربلی سەر بە قەزای کفری نیشتەجێیە.

ئەو  ٣٢ کەس لە ئه‌ندامانی خێزانەکەی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتوون، خۆیشی لە زیندانی نوگرە سەلمان رزگاری بووە.

پوورە خاوەر چیرۆکی چۆنیەتی راپێچکردنیان بۆ زیندانەکانی بەعس و رۆژە سەختەکانی نێو نوگرە سەلمان، بۆ کوردستان ٢٤ دە گێڕێتەوە و دەڵێت: "ئاواتەخوازم پێش مردنم، یەك جار خەو بە نەوە ئەنفالکراوەکانمەوە ببینم".