به ڤیدیۆ...مانچێسته‌ر سیتی زه‌برێكی گه‌وره‌ی له چێڵسی دا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی (34)ـه‌مینی پرێمه‌ر لیگ، له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج یانه‌ی چێڵسی میوانداریی مانچێسته‌ر سیتی كرد و له به‌رده‌م هانده‌رانیشی تووشی دۆڕانێكی قورس بووه‌وه.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ، هێرشبه‌ری ئارجێنتینایی مانچێسته‌ر سیتی له خوله‌كی 33 كلیلی گۆڵی بلووزی دۆزییه‌وه یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست و ئه‌م گۆڵه ناونیشانی رووداوه‌كانی گێمی یه‌كه‌م بوو.
له گێمی دووه‌م، رووداوه‌كانی یارییه‌كه زیاتر بوو، ئه‌گوێرۆ له خوله‌كی 54 گۆڵی دووه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد، له خوله‌كی 78، گۆڵپارێزی چێڵسی كۆرتوا كارتی سووری به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه و ده‌ركرا، لێدانێكی سزاش له‌سه‌ر یانه له‌نده‌نییه‌كه هه‌ژمار كرا كه ئه‌گوێرۆ به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كرد و به‌هۆیه‌وه هاتریكی تۆمار كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌یش یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به 3 خاڵ و 3 گۆڵی خاوێن له‌نده‌نی جێهیشت و به‌ره‌و مانچێسته‌ر سیتی گه‌ڕایه‌وه و ئه‌گوێرۆش ژماره‌كانی گۆڵه‌كانی گه‌یانده 21 گۆڵ و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی خانه‌ی سێیه‌می گۆڵكارانی پرێمه‌ر لیگی گرت و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جیمی ڤاردی بۆ یه‌ك گۆڵ كه‌مكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان لوتكه‌ی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به 60 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته خانه‌ی سێیه‌م، یانه‌ی چێڵسیش به 44 خاڵ له خانه‌ی ده‌یه‌م دێت.