تيروپشك بۆ ناوی حاجییانی ئهمساڵ ئهنجامدرا
K24 - ههولێر:
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی وەزارەتی ئەوقاف، تیروپشكی بۆ نزیكەی بۆ ناوى 78 ھەزار و 831 كەس ئەنجامدا، تیایدا ناوی ھەزار و 593 كەسیان ھەڵبژارد، بۆ ئهوهی گهشتی ماڵی خوا بكهن.
ناوەكانی دیكە, ھەمان ئەو كەسانەن كە ساڵانی ڕابردوو ناویان لە تیروپشكەكە ھاتووهتەوە و بە ھۆكاری جیاواز نەیانتوانیوە گهشتی حەج بكەن.
بۆ ئەمساڵيش, پشكی ھەرێمی كوردستان بۆ حهج 3 ھەزار و 656 كەسە.
چەندین ساڵە لە چاوەڕوانیدان، ئێستاش چاویان لەسەر شاشەی كۆمپیوتەرەكەیە، بۆ ئەوای چاوەڕوانیەكەیان كۆتایی پێبێت و بەرەو مەككە بەڕێ بكەون.
بەڵام وەك ساڵانی پێشوو جارێكی دیكە بە نا ئومێدییەوە گەڕانەوە ماڵەوە و ناچاركران تەنیا لە شاشەی تیڤییەكانەوە سەیری مەككە بكەن.
لە ساڵانی ڕابردوو كیشەی سەرەكی ئەو كەسانەی كە دەچوونە حەج، پێدانی ڤیزا بوو، بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دەڵێت دوای كردنەوەی قونسولخانەی سعودیە لە ھەرێمی كوردستان، خەریكە ئەو گرفتەش چارەسەر دەبێت.
ڕاكێشانی ناوی دەرچووان، لە ژێر سەرپەرشتی نوێنەری ئەنجوومەنی دادوەری بەڕێوەچوو، بۆ ئەوەی پرۆسەكە بە شێوەیەكی بێلایەنانە بەڕێوەبچێت، دادوەر عەبدولباست نەگەڕانەوەی ناوی خۆی لە لیستەكە بەبەڵگەی پاكی پرۆسەكە ناو دەبات.
ئەو ناوانەی ساڵانی رابردوو خرابوونە نێو تیروپشكەوە. ئەمساڵ سەرجەمیان ڕەش دەكرێنەوە و لە ساڵانی داھاتوو ناوی نوێ دەنووسرێت تیرو پشكی نوێش ئەنجام دەدرێت. لەلایەكی دیكە وا بڕیارە فۆرمێكی دیكە بەناوی پڕكردنەوەی خەرجییەكان بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش بكرێت بۆ ئەوەی سەفەری حەج بكەن، كە دەگوترێت تێچووی ھەر حاجیێك 8 ھەزار دۆلار دەبێت، لە كاتێكدا ھی ئەم كەسانەی لە تیروپشكەكە ناویان ھاتۆتەوە تەنیا 3 ھەزار و 300 دۆلارە.
بۆ بینینی لیستی ناوهكان، كرته لێره بكه