سعودییە بەمەرج بەرھەمی نەوتی كەم دەكاتەوە

“بەرھەمھێنانی نەوت كەم ناكەینەوە، تا وڵاتانی بەرھەمھێن پابەند دەبن بە سنورداكردنی بەرھەمھێنانی نەوت”

K24 – ھەولێر:

شازادەی جێنشینی دووەمی سعودییە بەئاژانسی بلۆمبێرگی رایگەیاند ، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت كەم ناكەینەوە، تا وڵاتانی بەرھەمھێن پابەند دەبن بە سنورداكردنی بەرھەمھێنانی نەوت و  لەسەرووشیانەوە ئێران.

مەحەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز  جێنشینی دووەم و ھاوكات جێگری دووەمی سەرۆك وەزیرانی سعودییە رایگەیاند ، ئەگەر ولاتانی بەرھەمھێنی نەوت لەسەر سنورداكردنی نەوت رێككەوتن ، ئەوا سعودییە ئامادەیە ئاستی بەرھەمی نەوتی رۆژانە بۆ 10 ملیۆن و 400 ھەزار بەرمیل جێگیر بكات.

جێگری دووەمی سەرۆك وەزیرانی سعودییە ئاماژەی بەوەشكرد ، ئێمە چاوەڕێی كۆبونەوەی 17 مانگ دەكەین ، ئەگەر وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت پابەند نەبوون بە سنورداركردن ، ئەوان راستەوخۆ ئاستی بەرھەمی نەوتمان رۆژانە دەگەیەنینە 11 ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل ، ئەمە بەو مانایە نییە كە بڕەكە بەرزدەكەینەوە بەڵكو لەتوانامان دایە بەرھەمی بھێنن.

ئابووریی ناسانی جیهانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ سه‌رووی په‌نجا دۆلارو به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت بۆ ژێر 35 دۆلار.