له‌ خولی باسكه‌ی ئه‌مریكا، گۆڵدن سته‌یت بردیه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا

لە خولی باسکەی ئەمریکادا، لە قۆناخی پلەی ئۆف یانەی گۆڵدن ستەیتی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بە سەرکردایەتی ستیفن کوری سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە یەکەمین یاریی نێوانیان لە قۆناخی پلەی ئۆفدا، گۆڵدن ستەیت بە ئەنجامی ١٠٤ خاڵ بەرامبەر ٧٨ خاڵ سەرکەوتنی بەسەر هیوستن رۆکێتس بەدەستهێنا.

کوری گەرچی لە یارییەکە ٢٥ خاڵی بۆ گۆڵدن ستەیت تۆمارکرد، بەڵام توشی پێکان بوو و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، کە گۆڵدن ستەیت لەو ٤٢ یارییەی ئەنجامیداوە، بردنەوەی ژمارە ٤٠ی لەم وەرزە بەدەستهێنا.