بۆ پشتیوانیكردن له سه‌ركرده‌كه‌یان سه‌دان شوێنكه‌وتووی سه‌در له به‌غدا مانیانگرت
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسیی ئه‌سیوشێتیدپرێس بڵاویكرده‌وه وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ سه‌ركرده‌كه‌یان ئه‌مڕۆ سه‌دان كه‌س له شوێنكه‌وتوانی موقته‌دا سه‌در پیاوی ئایینی شیعه له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له ناوه‌ڕاستی به‌غدا مانیانگرت.
یه‌كێك له مانگرتوان گوتی: "خه‌ڵكانێكمان ده‌وێت له‌سه‌ر به‌ش به‌شێن نه‌بێت، والله ماندووبووين, تا كه‌ی به‌مشێوه‌یه بێت تاكه‌ی؟".
ئه‌و مانگرتووه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد سێ كوڕی له 2005 له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك "شه‌هید" بوونه.
یه‌كێكی دیكه‌ش گوتی: "داواكارییه‌كان بریتین له ده‌ركردنی گه‌نده‌ڵكاران و چاكسازیكردن به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌موو وه‌زیره‌كانه".
هه‌وڵه نشووستخواردوه‌كانی له‌كارلادانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و مۆڵه‌تدانێكی نوێی سه‌در عێراقیان له قه‌یرانێكی سیاسیی جێهێشتوه.
دواى ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره مانگرتوه‌كان نشووستیان هێنا نیسابی یاسایی ته‌واو بكه‌ن كه هه‌وڵیاندا سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كارلابده‌ن، تا كاتێكی دره‌نگی شه‌وی شه‌ممه دانووستانه‌كانی دواى په‌رده له نێوان كوتله ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی عێراق به‌رده‌وامبوو.
قه‌یرانی سیاسیی له به‌غدا زیاتر توندبوو كاتێك په‌رله‌مانی عێراق نشووستی خوارد پێكهاته‌ی حكوومه‌تی نوێ په‌سه‌ند بكات كه حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌شی كردبوو.
هه‌مواركردنی وه‌زاری نوێترین هه‌وڵی عه‌بادیی بوو بۆ رزگاركردنی به‌ڵێنه‌كانی چاكسازیی كه بۆ یه‌كه‌مجار له مانگی ئابی 2015 له شێوه‌ی ده‌ستپێوه‌گرتن رایگه‌یاند و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مه یارمه‌تی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیش ده‌دات.
سه‌رچاوه: AP ، و: م.ح