به ڤیدیۆ... یانه‌ی لیڤه‌رپوول له سه‌ركه‌وتن ناوه‌ستێت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی (34)ـه‌مینی پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول بووه میوانی یانه‌ی بۆرنمۆس و یارییه‌كه‌شی به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه، یانه‌ی لیڤه‌رپوول دوای بردنه‌وه مێژووییه‌كه‌یان له یۆرۆپا لیگ هێز و متمانه‌یه‌كی باشیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به ڕوونیش له‌م یارییه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌یان خۆیان به 3 خاڵ بۆ شاره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له خوله‌كی 41 یاریزانی برازیلی رۆبێرتۆ فێرمینهۆ یانه‌ی ڕیدزی پێشخست، به‌ر له ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م، دانیێل ستۆریچ گۆڵی دووه‌می بۆ لیڤه‌رپوول تۆمار كرد.
له دواساته‌كانی خوله‌كی زیادكراوی گێمی دووه‌م جوشوا كینگ، یاریزانی به ڕه‌گه‌ز نۆرویجی جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه كاتێك له خوله‌كی 93 گۆڵێكی بۆ بۆرنمۆس تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌م گۆڵ به‌س نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی شكست نه‌بێته به‌شیان، دواجار یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی (2 ـ 1) گۆڵ دۆڕاند.