نادال گه‌ڕایه‌وه رێگه‌ی ناسناوه‌كان و بووه پاڵه‌وانی مۆنتی كارلۆ
رافایل نادالی ئیسپانی و پێنجه‌می پۆلێنی جیهانی ناسناوی پاڵه‌وانییه‌تی ماسته‌رزی 1000 مۆنتی كارلۆی بۆ جاری نۆیه‌م له مێژوویدا به‌ده‌ستهێنا.
ماتادۆره ئیسپانیه‌كه له له فیناڵی پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه رووبه‌ڕووی گایل مۆنفیسی فڕه‌نسی و سێزده‌مینی پۆلێنی جیهانی بووه‌وه و یارییه‌كه‌شی به دوو سێت به‌رامبه‌ر سێتێك برده‌وه، ئه‌نجامی سێته‌كانیش 7-5 و 5-7 و 6-0 بوون.
ئه‌مه فیناڵی ژماره 100 بوو له چاره‌نووسی یاریكردنی نادال و ده‌یه‌مینی بوو له مۆنتی كارلۆ.
به‌م ناسناوه ماتادۆره‌كه كۆی ناسناوه‌كانی ماسته‌رزی بۆ 28 ناسناو به‌رزكرده‌وه، به‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی یه‌كسان كرده‌وه كه به‌ناوی نۆڤاك جۆكۆڤیچی تێنسزانی سڕبی بوو.