33 یارییه دانه‌بڕاوه و زیدانیش ده‌ڵی پشوو بۆ كریستیانۆ قه‌ده‌خه‌یه
كریستیانۆ دوای یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر خیتافی كه له دواساته‌كانی گۆڵێكی تۆمار كرد نزیكه له تۆماركردنی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی كه 33 یارییه له‌سه‌ریه‌ك ته‌نیا بۆ خوله‌كێكیش دانه‌بڕاوه و، له به‌رانبه‌ردا زیدانی راهێنه‌ری ریال مه‌دریدیش ئه‌گه‌رچی له ڕابردوو پشووی به ئه‌ستێره‌كانی داوه، به‌ڵام له باره‌ی كریستیانۆوه رایده‌گه‌یه‌نێت پشوو بۆ ئه‌و یاریزانه قه‌ده‌خه‌یه.
یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌فته‌ی داهاتوو له چامپیۆنز لیگ یارییه چاره‌نووسسازه‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی ئه‌نجام ده‌دات، به‌ر له‌م یارییه‌یش دوو یاریی دیكه ده‌كات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش زینه‌دین زیدان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بیر له پشوودانی كریستیانۆ ناكاته‌وه و ده‌ڵێت: ڕاسته جاری واهه‌بووه بنزیما یان گاریس به‌یل پشووی وه‌رگرتووه، به‌ڵام بۆ كریستیانۆ ئه‌م كاره قه‌ده‌خه‌یه.
زیدان ده‌شڵێت: كریستیانۆ به‌رده‌اوم ویستی یاریكردنی هه‌یه و ئاستیشی له هه‌ڵكشانه، بۆیه هیچ هۆكارێك بۆ پشوودانی نادۆزمه‌وه.