بارزانی: رێگاناده‌ین هیچ پیلانێك بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی نێو پێکهاتەکانی خورماتوو سەربگرێت
K24 – هه‌ولێر:
لە سەڵاحەدین مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قایمقام و كه‌سایه‌تی و نوێنەرانی چین وتوێژەکانی قه‌زای خورماتوو كۆبوویه‌وه و ته‌ئكیدیكرده‌وه بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادەن هیچ پیلانێك بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی نێو پێکهاتەکانی خورماتوو سەربگرێت.
به گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌تا "شەلال عەبدول قایمقامی خورماتوو باسی کێشە و هەڕەشە ئەمنییەکانی ئێستای ناو شاری خورماتووی کرد".
شه‌لال عه‌بدول ئەوەشی خستەڕوو: "داواکاریی سەرەکیی خەڵکی خورماتوو گێڕانەوەی خورماتووە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی بۆ دانیشتوانی شارەکە کە بەهۆی هەڕەشەکانی گرووپە چەکدارەکانەوە ژیانیان کەوتۆتە مەترسیی".
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه یاداشتێك بەناوی خەڵکی خورماتووەوە پێشکەشی بارزانی کرا کە کۆمەڵێک داواکاریی بۆ دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایشی شارەکە و باشترکردنی خزمەتگوزاریی لەخۆ گرتبوو.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم زیاتر بڵاویكرده‌وه: "بارزانی نیگەرانیی خۆی بۆ ڕەوشی ئەمنیی خورماتوو ڕاگەیاند"، تەئکیدیردەوە: "بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین هیچ پیلانێك بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی نێو پێکهاتەکانی خورماتوو سەربگرێت و خەڵکی ئەو شارە لە نەهامەتیدا بژین".
بارزانی داواشی لە دانیشتوانی شارەکە کرد پێکەوەژیان و برایەتیی نێوانیان بپارێزن، هەروەها تەئکیدیکردەوە: "هەرێمی کوردستان هەرچی لە توانایدا هەبێت بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیریی ئاسایشی خورماتوو و دابینکردنی ئارامیی بۆ دانیشتوانی شارەکە درێخی ناکات و لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ دەکرێت بۆ ئەوەی کێشەکانی خورماتوو بەزووترین کات چارەسەر بکرێن".
م.ح