به ڤیدیۆ... هێنری: نه‌تانزانیوه كه جه‌یمی ڤاردی مه‌له‌زانیشه
دوای ئه‌وه‌ی كه جیمی ڤاردی له یارییه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌رچی گۆڵێكی بۆ یانه‌ی لیسته‌ر سیتی تۆمار كرد، به‌ڵام له گێمی دووه‌م به كارتی سوور ده‌ركرا، یاریزانێكی پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵیش گاڵته به حاڵه‌تی ده‌ركردنه‌كه‌ی ده‌كات.
ڤاردی له یارییه‌كه‌دا، پێشڕه‌وی به تۆپێك ده‌كات، به‌ڵام (ئه‌نگۆلۆ ئۆگبۆنا)ـی به‌رگریكاری فره‌نسایی به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه و له نێو ناوچه‌ی سزا به‌ریه‌كده‌كه‌ون و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر ڤاردی خۆی به‌رده‌داته‌وه و، تیری هێنری یاریزانی پێشووی ئارسێناڵیش ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ڤاردی به خۆنواندن و شێوه‌ی خۆ هه‌ڵدانه نێو مه‌له‌وانگه وه‌سف ده‌كات.
هێنری، له لێدوانێكدا بۆ Sky sport ده‌ڵێت: ڤاردی مه‌له‌زانێكی پیشگه‌ر و نێوده‌وڵه‌تییه، ئه‌گه‌روانییه بۆ كاتێك خۆت گه‌یانده نێو ناوچه‌ی سزای وێستهام له جیاتی خۆ فڕێدان و خهه‌ڵدان تۆپه‌كه‌ت بۆ نێو گۆڵی به‌رانبه‌ر ڕانه‌وه‌شاند.
له‌م لینكه‌ی خواره‌وه، سه‌یری حاڵه‌تی كارته سووره‌كه‌ی جیمی ڤاردی بكه‌ن كه هێنری حاڵه‌ته‌كه‌ی به مه‌له‌وانی چوواندووه.