وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت نەگەیشتنە رێككەوتن
K24 – ھەولێر:
كۆبونەوەكەی دوێنێی دەوحە بێ ئەنجام كۆتایی ھات و وەزیری وزەی قەتەر رایگەیاند ، بۆ سنورداركردنی بەرھەمی نەوت و بەردەوامیدان بە ھەوڵەكان لەمانگی 6 داھاتوو جارێكی دیكە كۆدەبینەوە.
مەحەمەد بن ساڵح ئەلسادە، وەزیری وزەی قەتەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەقەتەر رایگەیاند ، نوێنەری 18 وڵات لە كۆبوونەوەكە بەشداربوون و ھەموویان ھاوڕابوون كە كاتی زیاتریان پێ بدرێت بۆ ئەەوی لە نێوان خۆیاندا گفتوگۆ لە سەر سنورداركردنی نەوت بكەن ، لە ھەمانكاتدا ئێستا بازاڕی نەوت ھەنگاوی باش دەنێت.
وەزیری وزەی قەتەر ئاماژەی بەوەشكرد ، بەشداری كردنی سەرجەم وڵاتانی ھەناردەی نەوت ، یارمەتیدەر دەبێت بۆ رێككەوتنی ئەندامانی ئۆپێك لە بارەی سنورداركردنی بەرھەمی نەوت و ھەروەھا رێزلە بڕیارەكەی ئێران دەگرین كە بەشداری كۆبونەوەكەیان نەكرد.