سێیەم فێستیڤاڵی تامكردنی خواردن لە میسڕ بەڕێوەچوو

ئەم فێستیڤاڵە سێیەمین ساڵە بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە 100چێشتخانە بەشدارن و هەزاران کەس وەک میوان هاتوون، تامکردنی خواردنەکان، بێبەرامبەرە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5729542f-1c6b-450b-87e5-ce11a2d47228/Vistivali%20Xwardn%20Le%20Misr1.ism/manifest

 

 

K24 – ھەولێر:

لە هەوارگەی گەشتیاری بەناوبانگی میریلاندی قاهیرەی پایتەختی میسڕ، فێستیڤاڵی چێشت لێنان و جۆرەکانی خواردن و تامكردنی خواردن بەڕێوەچوو.

محەمەد مەمدوح، میوانی فێستیڤاڵ رایگەیاند: "یەکەم جارمە بێمە ئەم فێستیڤاڵە، پێشتر، براکەم ساڵەکانی رابردوو هاتبوو، بۆی باسکردبووم کە چەند خۆشە، بۆیە ئەمساڵ، پێم خۆش بوو منیش بەشداربم".

سامیە رائد، میوانی فێستیڤاڵ گوتی: "هیوامان وایە ناوە ناوە، ئەو جۆرە چالاکیانەمان بۆ سازبکەن، تا بێینە دەرەوەو ئەو دۆخە ناخۆشەی تێیدا دەژین بیرمان بچێتەوە، هەموو رۆژێ هەر خەم و خەفەت، دەمانەوێت، جارجارە خۆشی ببینین".

ئەمەل محەممەد میوانی فێستیڤاڵ دەڵێت: " بیرۆکەی فێستیڤاڵەکەم زۆر بەلاوە جوان بوو، شارەزای ژمارەیەک چێشتخانە بووم لێرە کە پێشتر زانیارییم لەبارەیانەوە نەبوو، هەست دەکەم بۆ خەڵک سوودی زۆری دەبێت".

ئەم فێستیڤاڵە سێیەمین ساڵە بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە 100 چێشتخانە بەشدارن و هەزاران کەس وەک میوان هاتوون، تامکردنی خواردنەکان، بێبەرامبەرە، بەڵام بردنەوەی بۆ ماڵەوە پێویستی بە کڕینییەتی.