گۆرانی و ھەڵپەڕكێی كوردی لە فستیڤاڵی كولتووری نیویۆرك

یەكەمجارە كورد بەشدار دەبێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/93f9f41f-4d57-460e-8421-d145e7d5bf57/niyo%20york%20kurd.ism/manifest

K24 - نیویۆرك

گرووپێكی گۆرانی و ھەڵپەڕكێی كوردی بەشداری لە فستیڤاڵی كولتووری ساڵانەی شارەوانی نیویۆرك دەكات و چەندین چالاكی ھونەری پێشكەش دەكات.

شارەوانی نیویورك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ساڵانە فستیڤاڵی كولتووری رێك دەخات، چەندین نەتەوەی جیھان بەشداری دەكەن، ئەمساڵیش بۆ یەكەم جار گروپێكی كورد بەشداری دەكات.

لە فستیڤاڵەكەدا ئەو گروپە كوردیەی كە بەشداریان كردووە، بە جلی كوردیەوە چەندین جۆری شایی و ھەڵپەڕكێی كوردیان نمایشكرد، بۆ ئەوەی گەلانی بەشداربوو لەوێ ئاشنابن بە ھونەر و كولتووری كوردی.