وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە بارەی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ توركیا كۆدەبنەوە

بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا، سەرجەم ئەو پەنابەرە نایاساییەکانی کە لە تورکیا و یۆنانەوە رۆیشتوونەتە ئەوروپا، رەوانەی تورکیا دەکرێنەوە.

K24 – ھەولێر:

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە لۆکسۆمبۆرگ کۆدەبنەوە، تایبەت بە پێشکەشکردنی راپۆرتی یەکێتی ئەوروپا لەسەر یەکەم مانگی رێککەوتنی نێوان ئەو یەکێتییە و تورکیا لەمەڕ چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەران لە ئەوروپا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بێجگە لە باسکردنی رێککەوتنەکەی یەکێتی ئەوروپا و تورکیا، باس لە چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پەنابەرانەی لەنێو کەمپەکانی ئەوروپا نیشتەجێن و لەبارەی چارەنووسیان و ھەروەھا باسکردنی ستراتیژییەتی یەکێتی ئەوروپا لەرووبەرووبوونەوەی رێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا و ھاوکارییەکانی ئەوروپا بۆ ئەو ھێزە زەمینیانەی شەڕی داعش دەکەن لەو دوو وڵاتە.

بڕیارە کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەوروپا لە وڵاتی بەلجیكا  لە لۆکسەمبۆرگ لە بارەی رێككەوتنی ئەوروپا لەگەڵ توركیا ھەتا رۆژی پێنچشەممە درێژە بکێشێت.

مانگی رابردوو یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ توركیا رێككەوتن بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا، سەرجەم ئەو پەنابەرە نایاساییەکانی کە لە تورکیا و یۆنانەوە رۆیشتوونەتە ئەوروپا، رەوانەی تورکیا دەکرێنەوە.