ئاگر لە بازاڕێكی ھەولێر كەوتەوە

"زیانی مادی بە چەند دوكاندارێك گەیاندووە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/ff2e7d7e-a724-4b2c-a923-5e929b0d10cb/la%20bazari%20nishtmani%20agr%20la%20chan%20dukanan%20barbu.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

ئەمڕۆ ئاگرێك لە بازاڕی نیشتمان لە شاری ھەولێر كەوتەوە، بەوھۆیەوە زیانی مادی بەر چەند دوكاندارێك كەوتووە.

پەیامنێری (كوردستان24) لە ھەولێر رایگەیاند: "لە بازاڕی نیشتیمان لە ھەولێر ئاگر لە دوكانێك كەوتووەتەوە و زیانی مادی بەو دوكانە و بە چەند دوكانێك دیكەش كەوتووە".

بە گوتەی دوكاندارانی بازاڕی نیشتیمان: "سەرەتا رووداوی ئاگر كەوتنەوەكە لە دوكانێك بووە و دواتر دوكانە نزیكەكانیش ئاگریان گرتووە، گومان دەكرێت ھۆكاری ئاگركەوتنەوەكە لە شۆڕتی كارەبایی بووبێت".

رایانگەیاند: "دوای رووداوەكە تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كرد".

دوكاندارانی بازاڕی نیشتمان ئەوەش دەخەنەروو: "خۆشبەختانە رووداوی ئاگركەوتنەوەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو، چەند كەسێك بەھۆی دوكەڵەوە باری تەندروستیان تێكچوو گەیاندرانە نەخۆشخانە و ئێستا باری تەندروستی ھەموویان جێگیرە".

باسیان لەوەشكرد: "ئەو دوكانەی كە ئاگرەكەی لێكەوتەوە زیانی مادی زۆری بەركەوتووە".