جێگری سەرۆكی جەھەپە: پرۆسەی چارەسەری كێشەی كورد لە كاتێكی نزیك دەستپێدەكاتەوە

“دوای سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەمریكا، لەو وڵاتە رووداوەی گرنگ روودەدەن و لە نێوان سێ چوار مانگی داھاتووشدا پرۆسەی چارەسەری دیسان لە توركیا دەستپێدەكاتەوە”

K24 – ھەولێر:

جێگری سەرۆكی گشتی جەھەپە ئەردال ئاكسونگەر دەڵێت، ئاڵۆزیەكانی توركیا نیشانی دەدەن پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری كێشەی كورد لە كاتێكی نزیكدا دەستپێدەكاتەوە.

ناوبراو لەگەڵ ئیھان جیھانەر پەرلەمانتاری پارتەكەی دوای چەند لێكۆڵینەوەیەك لە باڵەخانەی ئەدەنەی پارتەكەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ساز كرد، ئەردال ئاكسونگەر رایگەیاند, دوای سەردانەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەمریكا، لەو وڵاتە رووداوەی گرنگ روودەدەن و لە نێوان سێ چوار مانگی داھاتووشدا پرۆسەی چارەسەری دیسان لە توركیا دەستپێدەكاتەوە.

جێگری سەرۆكی جەھەپە راشیگەیاند، دوای سەردانەكەی ئەردۆغان، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێرانیش بەرەوپێشچوونەو لە نێوان 4 تا پێنج مانگی داھاتوو ئیدی پارتی یەكێتی دیموكرات "پەیەدە" وەك رێكخراوێكی تیرۆریستی نابیندرێت.

دەوای ھەڵبژاردنەكانی نۆڤێمبەری 2015 لە توركیا ئاگربەست لە نێوان توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" نەما و لەوكاتەوە تا ئێستا لە چەندین ناوچەی باكووری كوردستان قەدەغەی ھاتووچۆ و پێكدادان لە نێوان سوپای توركیا و لایەنگرانی پەكەكە روویداوە.