پێلیگرینی تاوانباری شكسته‌كه‌ی یانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له پرێس كۆنفرانسێكدا، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه له لوتكه‌ی خوله‌كه دووركه‌وتۆنه‌ته‌وه، ئه‌و راهێنه‌ره پێیوایه گواردیۆلا تاكه هۆكاره بۆ ئاڵۆزی و پشێوی یانه‌كه‌ی.
پیلیگرینی ده‌ڵێت: ئاستخراپی یانه‌ی سیتیزن، به‌هۆی پیپ گورادیۆلای ڕاهێنه‌ری داهاتووی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه‌یه.
پیلیگرینی گوتیشی: له ناوه‌ڕاستی مانگی شووبات، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی راهێنه‌رێكی نوێیان بۆ وه‌رزی داهاتووی مانچێسته‌ر سیتی دیاریی كرد كه ئه‌وكات تیپه‌كه‌م ڕكابه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام دوای هێنانه پێشه‌وه‌ی پرسی هاتنی راهێنه‌ر یاریزانه‌كان كه‌وتنه ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌روونی خراپ و ویستی سه‌ركه‌وتنیان كه‌می كرد.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له ئێستادا به 60 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌ر لیگ دێت و به جیاوازی 13 خاڵ له یانه‌ی لیسته‌ر سیتی پێشه‌نگی خوله‌كه دووره و له چامپیۆنز لیگیش گه‌یشتۆته یاریی پێشكۆتایی كه له‌م قۆناخه‌دا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید یاریی ده‌كات.