خشته‌ی یارییه‌كانی داهاتووی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید بزانه
بڕیاره یارییه‌كانی گه‌ڕی داهاتووی لالیگا له رۆژی سێشه‌ممه‌ی دادێ ده‌ست پێبكات، یارییه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌دریدیش ده‌كه‌وێته ڕۆژی چوارشه‌ممه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له كات 9:00ـی شه‌و به كاتی كوردستان، له یاریگه‌ی (ریازور) ده‌بێته میوانی یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا، له قۆناخی یه‌كه‌م یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ ناونیشانی یارییه‌كه‌یان بوو.
له هه‌مان شه‌و، له كات 9:45 خوله‌ك، هه‌ردوو یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو و ئاتلێتیكۆ مه‌درید به یه‌ك ده‌گه‌ن، دوای ته‌وابوونی ئه‌م یارییه‌یش، یانه‌ی ریال مه‌درید له كات 11:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی ڤیاریال ده‌كات، له قۆناخی یه‌كه‌م یانه‌ی ڤیاریال به گۆڵێكی رۆبێرتۆ سۆڵدادۆ له یانه‌ی شاهانه‌یان بردبووه‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا به 76 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید لوتكه‌ی لالیگای گرتووه، یانه‌ی ریال مه‌دردیش به خاڵێك له دوای ئه‌و دوو یانه‌یه دێت و له خانه‌ی سێیه‌م جێگیر بووه.