فیگۆ: ئه‌و شكستانه‌ی ئێستای بارسا ئاسایی نییه
لویس فیگۆ، یاریزانی پورتوگالی پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له بابه‌تێكدا كه له ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و شكستانه‌ی ئێستای یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه رووداوێكی ئاساییه نییه و ناكرێت به ساده سه‌یر بكرێت.
لویس فیگۆی ته‌مه‌ن 43 ساڵان كه پێشتر كاتێك له ساڵی 2000 یانه‌ی بارسێلۆنای بۆ ریال مه‌درید جێهێشت، كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان به خیانه‌تكار ناویان برد، ئه‌و ده‌ڵێت: هه‌رگیز ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا بارسا دڵخۆشم ناكات، ئه‌وه‌ی كه له ڕابردوویش ڕوویدا راگه‌یاندنه‌كان درووستیان كرد بوو، ئه‌گه‌رنا من هیچ ڕقێكم له یانه‌ی بارسا نییه.
فیگۆ ده‌شڵێت: 3 شكستی یه‌ك له دوای یه‌ك له لالیگا و ده‌ركرانی له چامپیۆنز لیگ بۆ بارسا رووداوێكی ئاسایی نییه و ته‌نیاش په‌یوه‌ندی به كوالیتی یاریزانه‌كانه‌وه نییه.
فیگۆ داوا له ئێنریكی ده‌كات له یارییه‌كانی داهاتوو خۆی بسه‌لمێنێت، ئه‌گه‌رنا هه‌موو شتێكی ئه‌و ڕاهێنه‌ره ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، ده‌شڵێت: پێویسته یاریزانه‌كانیش كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خۆیان بكه‌ن كه ماوه‌یه‌كه ونبوون.
لویس فیگۆ، پێشتر بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رزه له ریزه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا یاریی كردووه، دواتر روویكرده یانه‌ی ریال مه‌دریدی ركابه‌ری بارسا و 5 وه‌رزیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه برده سه‌ر، دواجاریش له یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه ماڵئاوایی له یاریكردن كرد، ئێستایش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هیچ یانه‌یه‌كه‌وه نه‌ماوه و پێشتریش خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) به‌ربژێر كرد، ئێستایش خه‌ریكی بازرگانییه‌وه و زۆربه‌ی كاته‌كانیشی به یاریی گۆڵف به‌سه‌ر ده‌بات