هازارد داهاتووی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه
ئیدین هازاردی به‌لجیكی بڕیاریداوه بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی هه‌ڵگری ناسناوی پرێمه‌رلیگ بمێنێته‌وه.
رۆژنامه‌كانی ئینگلته‌را بڵاویانكردۆته‌وه هازارد بڕیاریداوه بۆ وه‌رزی داهاتووش له یانه له‌نده‌نیه‌كه بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری داهاتوو كاربكات.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیانكردۆته‌وه یاریزانه به‌لجیكیه‌كه چه‌ندین گرێبه‌ستی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وڕوپای ره‌تكردۆته‌وه، له‌سه‌روویانه‌وه گرێبه‌ستی یانه‌كانی ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان له‌پێناو مانه‌وه له ریزه‌كانی بلوز.