ئه‌م شه‌ش یاریزانه‌ی كه ئێنریكی ونی كردوون
لویز ئێنریكی به درێژایی ئه‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كی جێگیر و به كه‌مترین گۆڕانكاریی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی به‌ڕێكردووه، به‌هۆی ئه‌م كاره‌یه‌وه باجه‌كه‌ی دا و شه‌كه‌ت و ماندووبوونیش به‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی ڕه‌نگی دایه‌وه و نه‌یتوانیوه هێڵێكی زه‌خیره‌ی باش بنیات بنێت تا شوێنی پێكهاته بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی بۆ بگرێته‌وه، كه تێیدا كه‌مترین به‌شداری به یاریزانه یه‌ده‌كه‌كان كردووه، ته‌نانه‌ت 6 یاریزانی یانه‌كه به ته‌واوه‌تی له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئێنریكی ونبوونه.
1ـ دۆگڵاس پێریا، كه هاوینی 2014 له یانه‌ی ساوپاولۆی برازیلییه‌وه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كردووه، سه‌رووی لستی ئه‌و یاریزانانه‌ی گرتووه كه ئێنریكی ونی كردووه، ئه‌و به‌رگریكاره برازیلییه ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا 12 خوله‌ك یاریی كردووه، ئه‌ویش له به‌رانبه‌ر یانه‌ی رایۆ ڤایكانۆ بوو، هه‌رچه‌نده زۆرجار به‌هۆی پێكانی یاریزانانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌رفه‌تی یاریكردنی هه‌بووه، به‌ڵام ئێنریكی متمانه‌ی پێ نه‌به‌خشیوه و یاریی پێ نه‌كردووه.
2ـ ساندرۆ رامیرێز، ئه‌م هێرشبه‌ره ته‌مه‌ن 20 ساڵه، دووه‌مین یاریزانه كه بۆته قۆربانی ده‌ستی ئێنریكی، هه‌رچه‌نده زۆرجار ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌بووه كاتێك ئه‌نجامه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كردووه، شوێنی یه‌كێك له MSN بگرێته‌وه، به‌ڵام ئێنریكی ته‌نیا یه‌ك یاریزانی كردۆته به‌دیلی سێكۆچكه‌كه‌ی پێشه‌وه، ئه‌ویش مونیر حه‌دادی بووه و ساندرۆی له‌بیركردووه.
3ـ مارك بارترا، ئه‌و به‌رگریكاره به‌هۆی په‌راوێزخستنییه‌وه له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌وه ده‌ناڵێند، چه‌ندان جاریش هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی كردووه، به‌ڵام ئێنریكی ده‌رگای ده‌رچوونی له‌سه‌ر داخستووه و به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌شداریی پێ بكات له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك هێشتویه‌تییه‌وه و ته‌نیا 381 خوله‌ك له ژێرسه‌رپه‌رشتی ئێنریكی یاریی كردووه.
4ـ ئه‌دریانۆ كۆریا، به‌رگریكاری برازیلی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی له 2010 له یانه‌ی سێڤییاوه هاتۆته بارسێلۆنا زۆر ڕاهێنه‌ری گۆڕیوه، به‌س هیچ كاتێك هێنده‌ی سه‌رده‌مانی ئێنریكی پشتگوێ نه‌خراوه، ئه‌م یاریزانه ئه‌گه‌رچی كێشه‌ی پێكانی هه‌بووه، به‌ڵام زۆرجار بارودۆخی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێنریكی هه‌ر به‌شداریی پێ نه‌كردووه، ئه‌ویش له 7 یارییدا 410 خوله‌ك یاریی كردووه.
5ـ تۆماس ڤێرمایلین، ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 30 ساڵه، ئه‌ویش له ریزبه‌ندی پێنجه‌مین یاریزان دێت كه ئێنریكی كه‌مترین ڕۆڵی پێ به‌خشیوه، ئه‌و له هاوینی 2014ـه‌وه له یانه‌ی ئارسێناڵه‌وه ڕوویكرده بارسێلۆنا و تا ئێستایش ناسنامه‌ی خۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، ئاماره‌كانی ئه‌و یاریزانه له‌سه‌رده‌مانی ئێنریكی به 10 یاریی 504 خوله‌ك یاریی كردووه.
6ـ ئه‌لێكس ڤیدال، ئه‌م به‌رگریكاره به ڕه‌سه‌ن كه‌ته‌لۆنیاییه، تاوه‌كو سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی سزاكانی فیفا له‌سه‌ر بارسێلۆنا هاوشان له‌گه‌ڵ ئاردان توران نه‌یانتوانی یاریی بكه‌ن، به‌ڵام یاریزانه توركه‌كه به 14 یاریی 767 خوله‌ك یاریی كردووه، له‌وكاته‌ی ڤیدال به 9 یاریی 543 خوله‌ك ده‌ركه‌وتووه.